لە کوێوە بەرەو کوێ؟ لەم ئەڵقەیەدا، دەمانەوێت ناساندنێک بۆ ژیریی دەستکرد بکەین و تاوتوێی ئەوە بکەین کە ژیریی دەستکرد چیە و مێژووی ژیریی دەستکرد لە کوێوە دەستی پێکردوە ئێستا گەشتوەتە کوێ. جگە لەمانە باسی بەکارهێنانی وشەی ژیریی و زیرەکیی دەکەین و شەن و کەوی ئەوە دەکەین کامیان دروسترە. هەروەها بەکار هێنانی ژیریی دەستکرد لە ناو مۆبایل و سۆشیاڵ میدیادا و رۆڵی لە پێشخستنیاندا دەخەینە بەر باس. لە کۆتایشدا باسی ئەوە دەکەین کە تا چەندێک پێویستە متمانە بە ژیریی دەستکرد بکەین. لەگەڵ ئەمانەش هەندێک هەواڵی نوێی تەکنەلۆجی باس دەکەین. پۆدکاستی تەکنۆشەن ئاشناتان ئەکات بە جیهانی ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا.
TechnoShanCast تەکنۆشەن
Sign up to track rankings and reviews from Spotify, Apple Podcasts and more.